به‌هۆی خواردنی قارچكی ژه‌هراوی 9 كه‌س له‌ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش له‌نه‌خۆشخانه كه‌وتوون
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، به‌هۆی خواردنی قارچكی ژه‌هراوی 9 كه‌س له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 720 كه‌سی دیكه‌ش ژه‌هراوی بوونه، كه دۆخی ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌كیان هه‌ستیاره.
موجته‌بی خالدی، وته‌بێژی رێكخراوی فریاگوزاری له‌ئێران ئاشكرایكرد، دۆخی ته‌ندرووستی50 له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی قارچك "كوارگ"ـی ژه‌هراویه‌وه باری ته‌ندرووستیان تێكچووه، هێشتا له قۆناغێكی مه‌ترسیداردان و ژماره‌یه‌كیان پێویستییان به چاندنی جگه‌ر هه‌یه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، حاڵه‌تی ژه‌هراویبوون به‌هۆی كه‌ڕووی ژه‌هراوییه‌وه، له 8 پارێزگای رۆژئاوای ئێران تۆماركراون و، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له پارێزگای كرماشان بوونه.
هه‌رله‌مباره‌شه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران هۆشداری داوه‌ته‌وه هاووڵاتیان، له خواردنی رووه‌ك و كه‌ڕووی گوماناوی دووركه‌ونه‌وه و دووپاتیكردۆته‌وه، كارێكی ئه‌سته‌مه مرۆڤ بتوانێت جیاوازی له‌نێوان كه‌ڕووی ژه‌هراوی و ناژه‌هراویدا بكات.
H.B