فوئاد مه‌عسوم ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسووم له به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى راگه‌ياند.
له به‌ياننامه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه هاتووه: وڵاته‌كه‌مان به قه‌يرانێكى سياسييدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نيشتيمانى له به‌رده‌م مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رجه‌سته‌دايه و له سۆنگه‌ى به‌رپرسيارێتيمان له هه‌مبه‌ر ده‌ستوور ناكرێت پشتگوێى بخه‌ين.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌وه‌ش پێويست ده‌كات بانگه‌واز له سه‌رجه‌م لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به تايبه‌تى نوێنه‌رانى هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى ياسادانان و جێبه‌جێكردن له ئاستى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سه‌ڵاتى ئيتحادى بكه‌ين بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێى ئه‌و قه‌يرانه و چاره‌سه‌ركردنى.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار داوايكردووه، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى و تێگه‌يشتن له خواستى رۆڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رجه‌م هاووڵاتيان كار بكرێت بۆ له‌يه‌كتێگه‌يشتن.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌به‌ر رۆشنايى و پێويستى به‌رژه‌وه‌ندى گشتيى بڕيارماندا گه‌ڵاڵه‌يه‌كى گفتوگۆ و ده‌ستپێشخه‌رييه‌ك بۆ دانووستان بخه‌ينه‌ڕوو و داوا له سه‌ركرده و به‌رپرسانى هێزه سياسييه‌كان بكه‌ين بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى چڕ و پڕ له پێناو گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رچاو و به‌په‌له كه ده‌سته‌به‌رى تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌يرانه بكات و به‌يه‌كه‌وه كارى هاوبه‌ش بێنێته دى بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.