زاواكه‌ی تره‌مپ دووچاری لێكۆڵینه‌وه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
جارد کوشنەر گەورە راوێژکار و زاوای دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ سێرگی کیسڵیاک باڵیۆزی رووسیا لە واشنتۆن،کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی (FBI)ەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
بەگوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی، جارد کوشنەر، بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەكانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI) لە پەیوەندییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ رووسیادا، نەهێنراوەتە نێو لێکۆڵینەوەکانەوە، بەڵکو تەنها سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیادا، لێپێچینەوەی لێکراوە"
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی FBI ژمارەیەک کۆبوونەوەی کوشنەر لەگەڵ کیسڵیاک و بەرپرسی بانکێکی رووسی لە کانوونی یەکەمی رابردوودا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی لێكۆڵه‌ران.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له 10ی ئایار به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامانی ستافه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا، سه‌رۆكی (FBI)، جێمس كۆمی له كار لادا، به‌ڵام پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی كۆبوونه‌وه‌كانی زاواكه‌ی، بارگرژی نێوان كۆشكی سپی و (FBI) زیاتر ببێت.