كۆشنهر: فوئاد حوسێن له بهرههم ساڵح شايستهتره بۆ پۆستى سهرۆك كۆماريى
K24 – ههولێر:
هەریەك لە بێرنارد کۆشنەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی فهرهنسا و پیتەرگاڵبرێت نووسەر و دیپلۆماتکار لە بارەی ریفراندۆم و ئێستای هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24 پرۆسهى ريفراندۆميان به سهركهوتوو وهسفكرد و رايانگهياند، عێراق ههر وا به يهكپارچهيى نامێنێتهوه. هاوكات بێرنارد كۆشنهر راشيگهياند، باشترین کەس بۆ سەرۆکایەتی عێراق فوئاد حوسێنە نەک بەرهەم ساڵح.
پیتەر گاڵبرێت، دیپلۆماتکار و لێکۆڵەر لهو بارهيهوه گوتى: هەندێک دەڵێن کاتەکەی گونجاو نەبووە، ئەوەش راست نییە، چونکە داعش بەزێندرابوو و عەبادیش هەڵوێستی لە سەرەتادا نەرێنی نەبوو، بەڵام دواتر پێیوابوو دەتوانێ بە شەڕ دژی کورد هەڵبژاردنەکانی عێراق بباتە، بەڵام عەبادی دۆڕاندی و تا هەتایە سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق نابینێتەوە.
گوتيشى: تەنانەت هەڵوێستی واشنتنیش بە سەیر دەزانم ئاخر هیچ بیانوویەک نیە بۆ پاڵپشتیکردنی سوپای قودس دژی کورد جگە لەوەی ئەمریکا لە عێراق نەگەیشتووە.
ههروهها بێرنارد کۆشنەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی فهرهنسا گوتى: کورد هاوشێوەی هەموو گەلانی دیکە سەربەخۆیی و ئازادیان دەوێت، ئەمە کارێکی سرووشتییە، کورد سەدەیەک لەمەوبەر دابەشبوون بەسەر چوار وڵاتدا، کوردانی عێراق دەنگیان بە سەربەخۆییدا رێژەیان نزیکەی زیاتر لە سەدا 92 بوو ئەمە خۆی بۆ خۆی مێژووە.
لە بارەی داهاتووی کورد و عێراقیشەوە کۆشنەر پێیوابوو کورد لە ناوخۆدا دەبێت یەکگرتووبێت و لەگەڵ دەرەوەشدا دەبێت بەهێزبێت و لهو بارهيهوه گوتى: کورد ئاشتیخوازە و لەبەر ئەمەشە بە شێوەی کاتی ریفراندۆمی سڕکردووە ، ئێستا کورد چاوەڕێی جیبەجێکردنی دەستوورە، پارتە کوردییەکان دوو کاندیدی بەهێزیان هەیە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار 45 ساڵە کورد دەناسم. فوئاد حسێن کەسێکی ناسراوە و دیپلۆماتێکی سەرکەوتووە و پەیوەندی بەرفراوانی هەیە، راستە بەرهەم ساڵحیش دەناسم و دەزانم کە ئەو سەرۆک وەزیران بووە، بەڵام پێویستە ئەوە بزانین سەرۆک وەزیرانی لە هەرێمی کوردستان جیاوازە لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق. بۆیە پێموایە باشترین کەس بۆ ئەو شوێنە فوئاد حوسێنە.