كه‌سێكی دیكه له شاری سلێمانی به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24- سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌سێكی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا مردنی كه‌سێكی دیكه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له سنووری پارێزگاكه‌یان پشتڕاست كرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، دوای گیانله‌ده‌ستدانی قوربانییه‌كه، ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ریان خستووه، كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
به‌مه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان بوو به 3 كه‌س.
کۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 214 تووشبووە، لەو ژمارەیەش 74 کەس به ته‌واوی چاکبوونەتەوە و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
H.B