ئەمڕۆ مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت

بە سیستمی نوێ دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت و سبەی دووسبەش مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی دیكە دابەش دەكرێت.

وەك لە خشتەكە ھاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 15/4/2018 مووچەی ھەر یەك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، سبەی 16/4/2018 مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

وەك وەزارەتی دارایی پێشتر ئاشكرای كردووە، مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوانە بە سیستمی نوێی مووچە دابەش دەكرێت، كە رێژەی پاشەكەوت لە مووچەكانیان كەمكراوەتەوە.