فەرماندەیەكی سوپای ئەمریكا: ئەم قۆناخەی شەڕی مووسڵ خوێناوی‌ترین شەڕ دەبێت
K24 - ھەولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات به‌وه‌ی دوا قۆناخی شه‌ڕی مووسڵ خوێناوترین قۆناخی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌بێت.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گەڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی كۆلۆنیۆل پاتریك وۆڕك، یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ماون له‌رۆژئاوای مووسڵ و هێشتا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یان زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن شه‌ڕێكی سەخت بێت و خوێناوترین قۆناخی ئه‌و شه‌ڕه‌ش بێت.
ئه‌م گوتانەی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه له‌كاتێكدایه كه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌مزووانه شاره‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 بە بەشداری ھەر یەك لە ھێزەكانی پێشمەرگە و عێراقی دەستیپێكرد و لە سەرەتادا ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەروبەری مووسڵ بەتایبەتی لە باكوور و رۆژھەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكرد و رێگەیان بۆ چوونە ناوەوەی ھێزەكانی عێراق بۆ ناو موسڵ كردەوە.