بەشیر حەداد داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات کوردانی فەیلی قەرەبوو بکاتەوە

"کوردانی فەیلی رووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "کوردانی فەیلی لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عێراق ستەم و زوڵمی زۆریان لێکراوە و رووبەڕووی جینۆساید و کوشتن بوونەتەوە".

گوتیشی: "بۆ گەیشتن بە مافەکانیان پێویستە لەسەر کوردانی فەیلی یەکدەنگ و یەکهەڵوێستبن".

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لە حکوومەتی عێراقیش کرد، مافی کوردانی فەیلی بگەڕێنێتەوە و قەرەبوویان بکاتەوە.

ھ.م