چوار هاووڵاتی رێگایەکی سەیر بۆ پەڕینەوە لە پردێک بەکاردەهێنن

بوونەتە مایەی سەرسوڕمان و پێکەنینی هەزاران کەس

K24 – هه‌ولێر:

پردێک لە رووسیا بەناوی زۆلۆتی، بەهۆی جەنجاڵی و زۆری ئۆتۆمبێل، هاتووچۆی پیادەی تێدایە قەدەخە دەکرێت، چوار کەسیش بە بیرۆکەیەکی سەیرەوە بەو پردەدا هەوڵی تێپەڕبوون دەدەن.

بە گوێرەی هەواڵیکی ئاڕتی رووسی، پردەکە لە ساڵی 2015 بە رووی پیادەڕۆیاندا قەدەخەکراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رووداوی هاتووچۆی زۆر لەسەر ئەو پردە روویدەدا و بشبووە شوێنی خۆکوشتنی هاووڵاتیانی ناوچەکە.

چوار کەس پاسێکی دەستکرد دروست دەکەن و دەچنە ژێری و دەیانەوێت بەوجۆرە بتوانن پردەکە بۆ پەڕینەوە بەکاربهێنن.

لە نیوەی رێییان لەلایەن پاسەوانێکی پردەکەوە رێگریان لێدەکرێت و هەوڵەکەیان شکست دەهێنێت، بەڵام بەو کارەیان بوونەتە مایەی سەرسوڕمان و پێکەنینی هەزاران کەس.

H.J