ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كات

به‌رپرسیانی ئه‌تۆمی ئێران: ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

ئێران ھەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنزی ئه‌سفه‌هان دەکات.

به‌گوێره‌ی میدیا ئێرانییه‌كان غولام ره‌زا جه‌لالی، سەرۆکی بەرگری شارستانی ئێران رایگەیاند: ھەرکەسێك لە ھێرشەکەی سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنزەوە تێوەگلابێت، با چاوەرێی تۆڵەی ئێمە بێت.

بنکەی نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەھانە و یەکێکە لەو بنکە ئەتۆمیانەی ئێران، کە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییەوە چاودێری دەکرێت.

سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە، ئاگرێك لە بنکەکە کەوته‌وە و باس لەوەش دەکرێت، لەرێگەی ھێرشی ئینتەرنێتیەوە بنکەکە تەقێندرابێتەوە.

بەرپرسانی ئەتۆمی ئێرانیش دەلێن: ھۆکار و ئەنجامدەرکەشمان دۆزیوەتەوە و دواتر رایدەگەنین.

H.B