فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ره‌خنه له حكوومه‌تی عێراق ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ده‌گرێت، كه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه له باره‌ی بڕیاری "نابه‌جێی" راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا.
دانا محەمەد، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا روونیکردووەتەوە؛ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق کەمتەرخەم و بێباکە بەرامبەر بڕیارەکانی حکومەتی تورکیا لەبارەی وەستاندنی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە؛ حکوومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی بۆ گوشارخستنە سەر حکوومەتی تورکیا نەبووە و روونیشیدەکاتەوە؛ بەغدا لەتوانایدایە گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەیەکی عێراق رابگرێت بۆ ئەوەی فشار لەسەر ئەنقەرە دروست بکرێت و ئاسمانەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا بکاتەوە.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی فڕۆكه‌وانییه و ئه‌و به‌رپرسه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، هیواخوازه ئه‌م گه‌مارۆ و له‌مپه‌ره هه‌ڵبگیرێت كه حكوومه‌تی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى درووستكردووه.
پێشتر به‌هۆی شكستهێنانی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی توركیا، له سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، ئه‌نقه‌ره بڕیاریدا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به رووی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دابخات و نوێنه‌ری یه‌كێتیشی له ئه‌نقه‌ره ده‌ركرد.
ئ. م