عێراق كه‌سی دووه‌می داعشی له سووریا كوشت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/2/2018 رایانگه‌یاند: "هێزی ئاسمانی عێراقی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی سووری، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی داعشیان له‌ناو خاكی سووریا كردووه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه كه‌سی دووه‌می رێكخرای داعش كوژراوه".
سه‌رچاوه هه‌وڵگرییه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌بو لوقمان سووری كه‌سی دووه‌می داعش له‌و شوێنه بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق كه له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناو خاكی سووریا سه‌ركرده‌كانی داعش كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن، هێزه ئاسمانییه‌كان بۆردوومانیان كردوون و به‌و هۆیه‌وه ئه‌بو لوقمان كوژراوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت و قسه‌ی بۆ میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كان كردووه، ئه‌بو لوقمان به‌رپرسی هێنانی خۆكوژه‌كان بووه بۆ عێراق، دوای كوژرانیشی ئه‌ركی رێكخراوه‌كه له پاڵپشتیكردنی شانه نوستووه‌كانی له عێراق قورس ده‌بێت".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێزه ئاسمانییه‌كانی عیراق، به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا، ده‌ستیان به بۆمبابارانكردنی پێگه‌كانی داعش له‌ناو خاكی سووریا كردووه.