پوتین كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، ده‌ڵێت: "بڕیاری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌درێت، ئه‌ویش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی دوژمنكارانه‌ی سه‌ر وڵاته‌كه‌مانه".
به‌گ،یره‌ی هه‌والێكی ئاژانسی سپوتنیكی رووسی، پوتین گوتوویه‌تی: "بابه‌تی به‌كارهینانی چه‌كی ئه‌تۆمی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره، ده‌مه‌وێت په‌یامێك ئاراسته‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بكه‌م، پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه هیوادارین هیچ كاتێك به‌كاری نه‌هێنین، په‌یوه‌سته به هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ته‌نها له حاڵه‌تی به‌رگریكردن له رووسیا بیری لیدهكهینهوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر بینیمان مووشه‌كێكی ئه‌تۆمی به‌ره‌و خاكی ئێمه دێت، ئه‌وكاته بێ ئه‌وه‌ی بیر له هیچ شتێكی دیكه بكه‌ینه‌وه دژی سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كه و دوژمنه‌كه بهكاریدهیهێنین، بێگوومان ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ترسیدار و ده‌بێته كاره‌سات بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تی. به‌ڵام وه‌ك هاووڵاتییه‌كی رووسی و سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته پرسیاریك له خۆم ده‌كه‌م: ئێمه چ پێویستێكمان به‌م جیهانه هه‌یه ئه‌گه‌ر رووسیای تێدا نه‌بێت؟".