ئه‌ردوغان توڕه‌یه.. رۆژی سێشه‌ممه چاوه‌ڕوان بن
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، "رۆژی سێشه‌ممه لێدوانێك له‌باره‌ی ورده‌كاری پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی ده‌ده‌م".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له لێدوانێكدا له شاری ئیسته‌نبوڵ هاتوون و گوتی: "رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له لێدوانێكدا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكپارتی له په‌رله‌مانی توركیا، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و هه‌ڵوێستی خۆم له‌باره‌ی كه‌یسی خاشوقچی راده‌گه‌یه‌نم".
ئه‌ردوغان ده‌م به پرسیاره‌وه گوتی: "بۆچی 15 كه‌س هاتنه ئێره؟ ئه‌ی بۆچی 18 كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد؟ پێویسته هه‌موو ورده‌كارییه‌كان روونبكرێنه‌وه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له لێدوانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌م و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كه‌یسه باس ده‌كه‌م".
H.B