هاوپەیمانان دەست بە راهێنانی پێشمەرگە دەکەنەوە

دۆخەکە ئاساییە لە هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سبەی یەکشەممە 19/05/2019، هێزەکانی ھاوپەیمانان مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکەنەوە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە کوردستان24ی راگەیاند: "سبەی ھاوپەیمانان دەست بە مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەنەوە".

لە لایەکی دیکەوە و دوای ئەوەی چەند رۆژێک راهێنانە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بە پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی هەرەشەکانی ئێران وەستا، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانی دەستپێکردنەوەی راهێنانەکانی راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئەوەشی راگەیاندووە کە ئێستا هیچ هەرەشەیەکی وەها لە ئارادانیە و راهێنانەکان درێژەیان دەبێت.

لە ساڵی 2014ەوە، راوێژکارەکانی هاوپەیمانان راهێنان بە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکەن، بەهۆی گرژییەکانی ئێرانیش، لە ئێستادا راوێژکارانی ئەڵمانیا، راهێنان و مەشقەکانی سەربازانی سوپای عێراقییان لە بنکەی سەربازی تاجی کە دەکەوێتە باکووری شاری بەغدا راگرتووە.

UP

H.J