کولـلە هێرش دەکاتە سەر ئێران
K24 - ھەولێر
بەرپرسێک لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی سوپا بەکاردەهێنێت بۆ قه‌لاچۆكردنی هێرشی کولـلە، کە لە باشووری وڵاتەکە، كە بووەتە هەڕەشەی لەناوبردنی بەرهەمە كشتووكاڵییه‌کان، کە زیانەکان بە حەوت ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن.
محەمەد رەزا میر، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند، کولـلەی بیابان هێرشی کردووەتە سەر زەوییه کشتوکاڵییه‌كانی حەوت پارێزگای ئێران و ناوچە زیان پێگەیشتووەکان، لە سنووری پاکستان تاوەکو سنووری عێراق درێژدەبێتەوە و رووبه‌ره‌كه دەگاتە نزیكه‌ی یەک ملیۆن هێکتار زەوی.
ئەم هێرشەی کولـلە بۆ سەر ئێران، بە خراپترین دۆخی كشتووكاڵ دادەندرێت، کە چەندین دەیەیە لە وڵاتەکە رووی نەداوە، لە کاتێکدا ئابووری وڵاتەکە كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنان، بە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داڕمانی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی بەرچاوی هەناردەی نەوتی، سەرەڕای گوشار و سزاکانی واشنتن بۆ سەر تاران.