ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی له مووسڵ درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له مووسڵ داده‌مه‌زرێنێت، به‌مه‌ش پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له عێراق به‌هێزتر ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" به پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی خۆی له بنكه‌ی ئاسمانی "گه‌یاره"ی باشووری شاری مووسڵ بنیات ده‌نێت، پێشتریش به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه، وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كاریهێناوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێستا كه‌لوپه‌لێكی زۆری سه‌ربازی هێنراوه‌ته بنكه سه‌ربازییه‌كه و ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش به‌ر له جێهێشتنی بنكه سه‌ربازییه‌كه، به ته‌واوه‌تی وێران كردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی ده‌كاته‌وه، ئامانج له بوونی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامانجی ستراتیژی، له‌گه‌ڵ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزه عێراقییه‌كان و هه‌ستكردن به‌و مه‌ترسییانه‌ی رووبه‌ڕووی شاره‌كه ده‌بنه‌وه، به تایبه‌تیش له هێرشی تیرۆریستان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند شوێنێكی جیاوازی مووسڵ ده‌مێننه‌وه، وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ، ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل و رۆژئاوای شاره‌كه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركی سه‌ره‌كی بنكه سه‌ربازییه‌كه، ئه‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه‌دا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له رووی پاڵپشتیكردن و راهێنانی سه‌ربازی و پڕچه‌ككردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی.
بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره، یه‌كێكه له گرنگترین بنكه سه‌ربازییه‌كان له عێراق، به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌كه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌غدا و نزیكه له ناحیه‌ی گه‌یاره، كه به نه‌وت و كبریت و كانزاكانی دیكه ده‌وڵه‌مه‌نده.
دامه‌زراندنی بنكه سه‌ربازییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، له‌كاتێكدایه، هێزه شیعییه‌كانی عێراق، داوا ده‌كه‌ن دوای شه‌ڕی داعش ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه و چیدیكه بیانوو بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه.
ا. م