پۆلیسەکانی دوبەی دەفڕن
K24 – ههولێر:
پۆلیسی دوبەی دەستیکرد بە راهێنانکردن بە چەند پۆلیسێک تاوکو بتوانن ماتۆڕی فڕیو لە ئەرکی رۆژانەیان بەکاربهێنن.
ماتۆڕەکە فڕیوەکە ناوی (ئێس3 2019 هۆڤەربایک)ـە و لەلایەن کۆمپانیاییەک لە کالیفۆرنیا دروستکراوە، نرخەکەشی 150 هەزار دۆلارە.
بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ، ئەو هۆڤەربایکە کێشەکەی 113 کیلۆگرامە و توانای هەیە بۆ ماوەی 40 خولەک بفڕێت پێش ئەوەی باترییەکەی بێ بارگە بێت.
بڕیارە لە ساڵی 2020 پۆلیسی دوبەی دەستبکات بە بەکارهێنانی ئەو هۆڤەربایکانە و لە رووداوە بە پەلەکاندا بەکاریان بهێنێت.
H.J