بووك زاوای كه‌له‌پچه كرد
K24 - هه‌ولێر:
له ناكاو شه‌وی ئاهه‌نگه‌كه، بووكه‌كه ده‌ستی زاواكه‌ی به‌سته‌وه‌و پێش خۆیدا به‌ره‌و هۆڵه‌كه بردی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی پۆلیس تۆمه‌تبار كه‌له‌پچه ده‌كات و ده‌ستگیری ده‌كات.
ئه‌م رووداوه له ویلایه‌تی كۆنیا بووه له توركیا، به ده‌ستی ئۆزنووری ته‌مه‌ن 36 ساڵان به‌سه‌ر محه‌مه‌د یه‌ڵدزی ته‌مه‌ن 42 ساڵاندا هێنراوه، ئه‌وان به رێگایه‌كی تایبه‌ت و جیاواز ئاهه‌نگیان گێراوه، ئه‌و شێوازه بۆ ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه مایه‌ی سه‌رسوڕمان بووه.
كاتێك بووك به‌و حاڵه‌وه زاوای بردووه‌ته هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه، ئاماده‌بووان حه‌په‌ساون، به‌ڵام دواتر بووكه‌كه‌یان هانداوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی.
بووك ده‌ستی زاوای له پشته‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، سه‌ری پێ دانه‌واندووه‌و پێش خۆیداوه و به‌ره‌و ده‌رگای هۆڵی ئاهه‌نگێرانه‌كه‌ی ده‌بات، بیرۆكه‌كه‌یان له پۆلیسی شاره‌كه‌وه وه‌رگرتووه كاتێك له شه‌وی ئاهه‌نگی بووك و زاوایه‌كدا به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیریان كردوون.
به‌ڵام دواتر بووك و زاوا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه، ده‌ستی زاوای كردووه‌ته‌وه‌و به‌شێكی كه‌له‌پچه‌كه‌ی خستووه‌ته ده‌ستێكی خۆی، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان چوونه‌ته ناو قه‌فه‌سی هاوسه‌رێتییه‌وه.
خه‌ریكه توركه‌كان بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و خۆشحاڵیان په‌نا بۆ رێگای سه‌یر ببه‌ن به‌رامبه‌ر یه‌كتری، هه‌ندێكیان له بۆنه‌ی تایبه‌تدا و هه‌ندێك له بۆنه‌ی گشتیدا ئه‌ڵقه‌ی داخوازی پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئاماده‌بوون تووشی سه‌رسامی ده‌كه‌ن.
له‌ناو كورده‌واریشدا قسه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رێتی، جاران و تا ئێستاش له هه‌ندێك شوێن، كوڕێك كاتی ژنھێنانی بووایه خه‌ڵك به باوك و دایكیان ده‌گووت "ژنێكی بۆ بهێنن و بیبه‌ستنه‌وه".
یان كه‌سێك هاوسه‌رگیریی ده‌كرد و له كۆڕی هاوڕێیانی داده‌بڕا ده‌یاگووت، خۆی به‌سته‌وه‌و كه‌ڵكی نه‌ماوه.
قسه‌ی دیكه زۆر هه‌ن و خه‌ریكه دیارده‌ی نوێی شێوازی داخوازی هاوسه‌رگیریش دێته ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییه‌وه، جاران زاوا ده‌بینرا له‌سه‌ر بانێكه‌وه به قامیشێك له سه‌ری بووكی ده‌دا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بینراوه بووكێك زاوا به كه‌له‌پچه‌كراوی به‌رێته هۆڵی ئاهه‌نگگێڕان.