"ئه‌و 250 ملیار دیناره‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه"
K24- هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لێژنه‌یه‌كی بۆ تاوتوێكردنی پشكی كورد له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018ی عێراق پێكهێناوه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "رۆژی ٢٠١٨/٢/١ دوو کۆبوومەوەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، حه‌یده‌رعه‌بادی ئەنجامدا. باسی زۆربەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدامان کرد; له‌وانه‌ش پشکی کورد، بودجەی پێشمەرگە، مووچەی فەرمانبەران و پارێزگای ھەڵەبجە. ھەروەھا باسی کێشەی ھەوڵی تەعریبی کەرکووک و پاکتاوی نەژادی دوزخورماتوو کرا".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌ڵێت: "سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە، ھەوڵی تەعریب راگیراوە، به‌ڵام لەو ناوچانە کێشەی موڵکی ھەن. هه‌روه‌ها عه‌بادی جه‌ختی كرده‌وه، ئەوەی له‌دووز روویدا، ھەڵەیەکی گەورە بوو و دەبێت خەڵکەکەی بگەرێتەوە و قەرەبووش بکرێنەوە".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ی پێده‌كات، "شایستە داراییەکانی جوتیاران بابه‌تێكی دیكه بوو لەتەوەرە سەرەکیه‌کانی کۆبوونەوەکە و بریارە لەگەل وەزیری بازرگانی پەیوەندی بکەن، بۆ وەرگرتنی دوا زانیاری لەسەر کات و چۆنێتی خه‌رجكردنی پاره‌ی جووتیاران، هه‌وره‌ها باس له مووچه‌ی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانیش كرا و عه‌بادی گوتی، مووچه‌كانیان نێردراوه".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: "عه‌بادي دووپاتیکردەوە بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دراوه و، ته‌نیا هه‌ندێ كاتی پێویسته بۆ وردبینیكردن له لیستی مووچه‌خۆران". سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "عه‌بادی به‌وانی راگه‌یاندووه، ئه‌و 250 ملیار دیناره‌ی له بانقی مه‌ركه‌زی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، بۆ خه‌رجكردنیشی چاوه‌ڕێی راپۆرتی لێژنه‌ی وردبینی ده‌كه‌ن".
مه‌سعود حه‌یدر له دوا نووسینه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، عه‌بادی له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌و بڕیاریدا لێژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی له ئه‌ندامه كورده‌كانی لێژنه‌ی دارایی و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێكبهێنێت، بۆ تاوتوێكردن و دانوستان له‌سه‌ر پشكی كورد له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018.