سەرۆکی فەڵەستین هەڵوێستی خۆی لە بارەی پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی دەخاتەڕوو
K24 – ههولێر:
سەرۆكی فەلەستین پلانەكەی ترەمپ بۆ ئاشتی رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، قودس و مافەكانی گەلی فەلەستین بۆ فرۆشتن نین و ئەوروپاش پلانەکە بەدەرفەتی ئاشتی ناودەبات.
لە كاردانەوە بەرامبەر بە پلانی ئاشتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل كە بە گرێبەستی سەدە ناسراوە، مەحموود عەباس، سەرۆكی فەڵەستین رایگەیاند، نە ئۆرشەلیم و نە مافەكانی گەلی فەڵەستین بۆ فرۆشتن نین.
ھاوكات پلانەكە بە پیلانگێڕیی ناو دەبات و جەختیش دەكاتەوە، ھیچ دەوڵەتێكمان ناوێت بەبێ قودس، یاخود ئۆرشەلیم.
لەلایەكی دیكەوە، سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعوودیە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەحموود عەباس، رایگەیاند، ھەڵوێستیان نەگۆڕە و پشتیوانی لە مافەكانی فەڵەستین دەكەن.
ھاوكات یەكێتی ئەوروپا پاڵپشتی خۆی بۆ پلانەكە دەربڕی و جۆسیپ بۆرێل، سەرۆكی دیبلۆماسیەتی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، پلانەكە دەرفەتێكی نوێیە بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەی فەلەستین و ئیسرائیل.
دوێنێ سێشەممە، سهرۆكی ئهمهریكا، دۆناڵد ترهمپ، دهقی ناوهڕۆكی ئهو گهڵاڵهنامهیهی راگهیاند، كه له بارهی چارهسهری كێشهی فهلهستین – ئیسرائیل، ئیدارهكهی ئامادهی كردووه و تیایدا لە 50 پەڕدا، بۆچوونی خۆی بۆ چارەسەکردنی کێشەکان خستەڕوو.
H.J