له سلێمانی پێنج كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سلێمانی پێنج كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18. سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
21ى ئایار2020