ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه بۆ ته‌واوی مزگه‌وت و كلێسا و په‌رستگه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی مزگه‌وت و كلێسا و په‌رستگه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، بۆ سبه‌ی كاتژمێر 8، له بڵندگۆكانه‌وه پشتیوانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نن.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف:
ئێستا.....ئاگاداریەک لە وەزارەتی ئەو قاف بۆ سەرجەم مزگەوتەکانی کوردستان و کەنیسەو مەعبەدەئایینیەکان
وەک وەفایەکی بچوک بۆ گیانی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان وە بۆ پشتیوانی دەربڕین لەپڕۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کورستان ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ئایینی مزگەوتەکانی کوردستان و کەنیسەو مەعبەدە ئایینیە کانی کوردستان دەکەینەوە، سبەی 25 ئەیلول سەعات 8 بەیانی بەدەنگی اللەکبر و تەکبیر لێدانەوە لەبڵندگۆیی مزگەوتەکان و کەنیسەو مەعبەدەئایینیەکان پشتیوانی لەسەربەخۆی کوردستان بکەن.
ھەموومان پێکەوە دەست لەناو دەست بەرەو سەربەخۆیی یەکجاری
سوپاس بۆ خەم خۆری ھەموو لایەک
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
24/9/2017