نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر

لە یەک مانگدا هەر مسقاڵێک زێر، 50 هەزار دینار بەرزبووەتەوە

K24 - هەولێر

لە یەک مانگدا نرخی یەک مسقاڵ زێڕ 50 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە ئاستێکی پێوانەیی دادەنرێت.

6-7-2020 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 308 هەزار دیناری عێراقی بوو، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 360 هەزار دیناری عێراقییە.

نرخی زێڕ بەندە بە زۆریی لە بازاڕ و ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لە جیهان، لەکاتێکیشدا جیهان بەهۆی کۆرۆنا، شەڕی ئابووریی نێوان چین و ئەمەریکا و بەم دواییەش تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت شڵەژانی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان:

یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 18 بە 306 هەزار دیناری عێراقی
یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 21 بە 360 هەزار دیناری عێراقی
یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 22 بە 374 هەزار دیناری عێراقی
یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 24 بە 480 هەزار دیناری عێراقی

هەروەها یەک ئۆنسی زێڕ کە دەکاتە (31.1 گرام) بە 2050 دۆلارە.

 

نرخی ئەمڕۆی زێڕ کە لەلایەن سەندیکای زێڕنگرانەوە نووسراوە و لەنێو بازاڕی قەیسەریی هەولێر هەڵواسراوە
نرخی ئەمڕۆی زێڕ کە لەلایەن سەندیکای زێڕنگرانەوە نووسراوە و لەنێو بازاڕی قەیسەریی هەولێر هەڵواسراوە

هـ.ر.