له بودجه‌ى 2019 پێنتاگۆن 550 مليۆن دۆلار بۆ هه‌سه‌ده ته‌رخانده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، بڕى 550 مليۆن دۆلارى له بودجه‌ى 2019 بۆ راهێنان و پڕچه‌ككردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ته‌رخانكرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى بڵاويكرده‌وه، پێنتاگۆن، بڕى 300 مليۆن دۆلارى له بودجه‌ى 2019 ته‌رخانكردووه بۆ راهێنان وپڕچه‌ككردنى هه‌سه‌ده.
هه‌روه‌ها هاتووه: 250 مليۆن دۆلاريش ته‌رخانكراوه بۆ دامه‌زراندنى سوپاى سنوور پارێز كه به سه‌رپه‌رشتى هه‌سه‌ده له لايه‌ن ئه‌مريكاوه داده‌مه‌زرێت.
پێنتاگۆن بۆ 2019 داواى بڕى 716 مليار دۆلارى كردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌يه په‌سند بكرێت، ئه‌وا له مێژوودا ده‌بێته گه‌وره‌ترين بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا.
به گوێره‌ى پڕۆژه‌كه‌ى پێنتاگۆن، 686 مليار دۆلار بۆ خه‌رجى وه‌زاره‌ته و له‌و بڕه 89 مليارى ته‌رخانكراوه بۆ پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌فغانستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.