ئیسرائیل تاران وێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی ھێرش بكاته سه‌ر ئێران، تاران وێران ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له سووریا خاپوور ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ش باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت ئاماده‌ن بیده‌ن.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیلاف، لبیه‌رمان گوتوویه‌تی: "نامانه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌س بكه‌ین، به‌ڵام رێگه به بنكه و سه‌كۆ سه‌ربازییه‌كانی ئێران له سووریا ناده‌ین ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌كیش بێت. رژێمی ئێرانیش له دوا رۆژه‌كانی دایه".
پێش ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل بۆ باسكردنی چه‌ند پرسێكی ئه‌منی له‌گه‌ڵ جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بكه‌وێته رێ گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ، ئیسرائیلیش هێرش ده‌كاته سه‌ر تاران".
لیبه‌رمان پێیوایه، رژێمی ئێران له دوا رۆژه‌كانیدایه و ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه، تاران له رووی ئابوورییه‌وه هه‌ره‌س ده‌هێنێ، ئه‌وه‌ش وا له رژێمی ئێران ده‌كات كه تا ئێستا 13 ملیار دۆلاری له سووریا خه‌رجكردووه و ساڵانه ملیارێك دۆلار له حزبوڵڵا و جیهادی ئیسلامی و میلیشیا تیرۆریستییه‌كانی دیكه خه‌رج ده‌كات، گه‌نجینه‌كانی به به‌تاڵی بمێنێته‌وه".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌وه‌شی گوتووه: "سه‌ركرده‌كانی ئێران و سوپای پاسداران ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و داهاتی خه‌ڵكی ئێران‌دا گرتووه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی داڕووخانێكی مه‌ترسیداری ئابووری و درووستبوونی گرووپی ناڕازی و خۆپیشاندان و رۆژ له دوای رۆژیش گه‌وره‌تر ده‌بێت".