گۆڕان پێشوازی لە شاندی یەکێتی ناكات

"چۆن لە روویان دێت سەردانی مەكۆی گۆڕان بكەن"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، رایدەگەیەنێت، لەكاتێكدا یەكێتی پەلاماری مەكۆی سەرەكی گۆڕانی داوە و باوەڕناكەم ھیچ كەسێك لە بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیی ئەوەی تێدابێت پێشوازی لە شاندی یەكێتی بكەن.

شۆرش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستان24 راگەیاند: "ئەو هێرشه‌ی لەلایەن ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان کرایە سەر مەکۆی سەرەکی گۆڕان و وێنەی نەوشیروان مستەفا، بە هێرشی یەکێتی دەزانین، نەك تەنیا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی".

ئاماژەی بەوەشدا: "تائێستا ھیچ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نە حاشایان لەوە كردووە كە پەلاماری مەكۆی سەرەكی گۆڕاندراوە، نە ئیدانەشیان كردووە".

لەبارەی سەردانی شاندی یەکێتی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕانیش، شۆرش حاجی گوتی: "یەکێتی پەلاماری مەکۆی سەرەکی گۆڕانی داوە، چۆن لە روویان دێت سەردانی ئەو مەكۆیە بكەن. بۆیە پێموانییە هیچ کەسێك لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان، ئامادەیی ئەوەی تێدابێت پێشوازی لە شاندی یەکێتی بکات".

ھ.م