پارێزگای هه‌ولێر دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵكی شاره‌كه
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن و تاوانه‌كانی دیكه، كه به‌م دواییانه له شاری هه‌ولێر روویانداوه، لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، "تێبینی ده‌كرێت له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هه‌ندێك رووداوی كوشتن و پێشێلكردنی یاسا له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دڵنیایی دراوه‌ته خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، " كه باری سه‌قامگیری پایته‌خت پارێزراوه و رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌موو تاوانبار و پێشێلكارانی یاسا ده‌گیرێته به‌ر و ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر جگه له سوپاسگوزاریی بۆ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، داواشی لێكردوون هاوكاری زیاتریان بكه‌ن و هه‌ركه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵگرێت، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و رێككاری یاساییش له‌گه‌ڵیدا ده‌گیرێته به‌ر و ده‌درێته دادگا، وێڕای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ی تابلۆیان پێوه نییه و خاوه‌نه‌كانیشان رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌بن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی كوشتن به چه‌ك و تاوانى جۆراو جۆر له هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه و، تێيدا هۆشداری داوه‌ته "هەموو ئەو لایەن و کەسانەی، کە بە داڵدەدانی تاوانباران، یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: "ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی ڕووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر".
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه
راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
بە پێی ئامارەکان ماوەیه‌کە رێژەی تاوان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی هاووڵاتیانمان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانەش وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکان و گشت دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی ڕووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن . داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین هاوکار بن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە نموونەی ئارامی و سەقامگیری بێت و هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین ئاسایشی هەرێم و ئارامیی ژیانیان بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی یان کەمتەرخەمیی هیچ کەس و لایەنێک.
زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر. هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەم پێناوەدا وەک هەمیشە هاوکاری دامودەزگاکانمان بن.
H.B