ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی دهۆك له چیای زاوا ده‌دۆزرێته‌وه
K24 - دهۆك:
هاووڵاتییه‌كی دهۆك، به‌ناوی "عادل سدیق" دوای چوار رۆژ بێسه‌روشوێن بوونی، به مردوویی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له دۆڵێكی چیای زاوا دۆزرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك رایگه‌یاند، كه‌سوكاری عادل، كه به شینۆ ناسراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 43 ساڵییه، خاوه‌ن فڕنی نان بووه له دهۆك و هیچ كێشه‌ییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری دهۆك، دوایین جار عادل 4 رۆژ به‌ر له ئێستا له ده‌روازه‌ی رۆژئاوای دهۆك بینراوه، كه له بازگه‌ی ئالووكه ده‌رچووه، دوای ئه‌وه هیچ كه‌س زانیاری له باره‌ی عادل نه‌زانیوه.
كه‌سوكاری عادل، كه باوكی دوو كوڕ و دوو كچه، پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ده‌ستییان به گه‌ڕان و پشكنین كردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك راشیگه‌یاند، كاتژمێر 1 و نیوی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ته‌رمی عادل له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، له دۆڵێكی چیای زاوا دۆزاروه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان 24 كه‌وتووه، ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه‌ته ناو دۆڵێك و "په‌ره‌شووتی سه‌لامه‌تی" ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، كه له جۆری مارسیدسه، ده‌رچووه.
له ئێستاشدا ته‌رمی عادل ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.