هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنێك به پێشمه‌رگه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دوایین پێشهاته‌كان و پرۆژه‌كانی چاكسازی پێشمه‌رگه کرد.
ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و بۆردی چاكسازی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سه‌ر به وه‌زاره‌ت له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبونه‌وه‌کە‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوایین پێشهاته‌كان و پرۆژه‌كانی چاكسازی پێشمه‌رگه كرا، هاوكات تیمی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی هاوبه‌ش راپۆرتێكیان له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه پێشكه‌ش كرد، به‌ڵینیاندا له هاوكارییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامبن.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا, له مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدرێت.
H.B