بەفر لە چەند ناوچەیەكی كوردستان دەوام رادەگرێت

دەرگای قوتابخانەكان داخرا

K24 - ھەولێر

بەھۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما، بەشێك لە قوتابخانەكانی پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان داخران.

بەپێی راگەیەندراوی بەرێوبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سنە، بە ھۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما، ئەمڕۆ سێشەممە  لە چەند شارێكی پارێزگای سنە قوتابخانەكان دادەخرێن.

لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بەفربارین رۆژھەڵاتی كوردستانی گرتەوە و لە شارەكانی سنە، دیواندەرە و بیجار و زۆربەی گوندەكانی سەر بەو پارێزگایە دەوامی ئاسایی قوتابخانەكان راگیران، ئەمڕۆش لە بەشێك لە شارەكانی ئەو پارێزگایە قوتابخانەكان داخران.