ئێران ئه‌نجامى يه‌كه‌م وێستگه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى ئێران ئاشكرا كرا

ئه‌نجامى يه‌كه‌م وێستگه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى ئێران ئاشكرا كرا

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجامی یەکەم بازنەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆك ‌کۆماری ئێران ئاشکرا بوو.

به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامى ده‌نگدانى يه‌كه‌م ده‌نگدانى رووحانی سی و حەوت ئەوەندەی کۆی پاڵێوراوەکانی دیکە دەنگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئێراندا، بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی نیوزلەندا هەڵبژاردنەکانی ئێران لەو وڵاتەدا زووتر دەستيانپێكرد.

له‌ باڵيۆزخانه‌ى ئێراندا و له‌ يه‌كه‌م وێستگه‌ى ده‌نگداندا كه‌ ئه‌نجامه‌كانى ئاشكرا كراوون، له‌ كۆى 1153 هاووڵاتى ده‌نگده‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌م جۆره‌ بوون:

حەسەن روحانی: 1122دەنگ

مستەفا هاشمی تەبا: 15 دەنگ

ئیبراهیم رەئیسی: 13 دەنگ

مستەفا میرسەلیم: 3 دەنگ