بەهۆی تەزووی کارەباوە مامۆستایەک گیانی لەدەستدا
K24 - گه‌رمیان:
گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوه، مامۆستایه‌ك به‌ناوی (ئه‌یاد نه‌وزاد عه‌بدولقادر)، كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كفرییه، له كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار كراوه.
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و مامۆستایه سه‌رپه‌رشتیاری درووستكردنی خانووی هاووڵاتییه‌كی كردووه، له‌كاتی چیمه‌نتۆ كردنی خانووه‌كه، كاره‌با لێیداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌كاتی كۆنكریتكردنی خانووه‌كه، بۆڕی په‌مپی چیمه‌نتۆكه به‌ر هێلی كاره‌با كه‌وتووه و ته‌زووی كاره‌با لێیداوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌و مامۆستایه سه‌رپه‌رشتی خانووه‌كه‌ی كردووه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی كفرییه به‌ڵام رووداوه‌كه له كه‌لار بووه، چونكه ئه‌و خانووه‌ی سه‌رپه‌رشتی درووستكردنی كردووه له كه‌لاره و ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه كفری.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی پەمپەکە و خاوەنی سایلۆی چیمەنتۆکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 بەندکراون.
ئ. م