دۆخی سیاسی هه‌رێم جووڵه‌ی تێده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
دوای په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان جوڵه‌ی تێكه‌وتووه و له بری قسه‌كردن له میدیاكانه‌وه، شاندی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌چنه‌وه باره‌گاكانی یه‌كتریی.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه هه‌ر زوو ئاماده‌یی ده‌ربڕی به ده‌نگ په‌یامه‌كه‌ی بارزانییه‌وه بچێت كه له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌شه، له رۆژی 28/11/2016 وه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ره‌و باره‌گای لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌ولێر خستووه‌ته رێگه و ده‌ستیان به گه‌ڕێكی دیكه‌ی سه‌ردان و دانووستان كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا.
له دوێنێوه شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له "یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان" و "حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان" و "حزبی شیوعی كوردستان" و " حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان" و "حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" یان كردووه و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌بێت تا له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته به‌شداره‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستاندا كۆده‌بنه‌وه به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه كه كێشه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌هۆی دابڕاندنی وه‌زیره‌كانیان له حكومه‌ت و كێشه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكی رابردوودا قوڵبووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند" زانیاری له سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانیان ناده‌نه میدیاكان تا ئه‌م گه‌ڕه‌ی سه‌ردان و دانووستانه‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان لەبارەی چارەسەری دۆخی ھەرێمی كوردستان، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی پارتی قسه‌یكرد و گووتی:" پڕۆژەی یەكلایه‌نەمان نییە، ئێمە ھاتووین ئەفكارەكان كۆبكەینەوە".
فازڵ میرانی گوتیشی: "سەردانی ھەموو لایەنەكان دەكەین و دەمانەوێت سیغەیەك بدۆزینەوە و پڕۆژەیەكی ھەمەلایەنە پێك بھێنین".
لای خۆیه‌وه كاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان گوتی: "دەستپێشخەریەك ھەیە بۆ ئەوەی ببێت بە پڕۆژەیەك پێویستی بە میكانیزم ھەیە".
راشیگەیاند: "ھاتنی شاندی پارتی و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكان، مانای ئەوەیە كە گوێ دەگرن و دەیانەوێت پڕۆژەیەكی راستەقینە دروست بكەن، بۆیە ئەو گوێگرتنەی شاندی پارتی دەیكات مەسەلەیەكی گرنگە، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان بیروبۆچوونی خۆیان پێشكەشی پارتی بكەن، بۆ ئەوەی لە دواییدا ھەموو لایەنەكان بە یەكەوە بتوانن میكانیزمێك دروست بكەن، دەستپێشخەرییەكە ببێت بە پڕۆژەیەك بۆ چارەسەر".
ئه‌و لایه‌نانه‌ی تا ئێستا شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی كردوون، وه‌ك پێشتر چۆن به ده‌نگ په‌یامه‌كه‌ی بارزانییه‌وه هاتن، له پاش دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش ئه‌م جووڵه سیاسییه به گرنگ ده‌زانن له دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پێیانووایه هه‌موو رێگاكان ده‌بێت بچنه‌وه سه‌ر مێزه‌كانی گفتوگۆ.
هه‌ر بۆیه محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ھەموو لایەنەكان پشتیوانیان لە پەیامەكەی بارزانی كردووە و ئێستا بارودۆخەكە گونجاوترە بۆ چارەسەری كێشەكان، ئەگەرنا لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان پێشتر سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەمان پەیامی ھەبوو".
ئاشكراشی كرد: لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوەكرا، چۆن بتوانین میكانیزمێك بۆ چارەسەری كێشەكان بدۆزینەوە، ئێمەش بۆچوونەكانی خۆمان پێراگەیاندون، ناكرێ ھەر كەسە و لە ماڵی خۆیی بێت و بمانەوێت كێشەكانیش چارەسەربكەین، دەبێ ھەموومان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبینەوە، بۆ ئەوەی میكانیزمێكی ھاوبەش بۆ چارەسەری كێشەكان دابنێین".
روونیكردەوە: "رای ئێمە ئەوەیە بتوانین چارەسەرێك بۆ سەرجەم قەیرانەكان بدۆزینەوە
ئیرادە ھەیە و ھەموو لایەنەكان گەیشتونەتە ئەو بڕوایە كە دەبێ كێشەكان چارەسەربكرێن، ھەنگاوێك باشە و ھیچ پاساوێك نەماوە لە قسەكانی كاك مەسعوود بۆ لایەنە سیاسییەكان كە رێگری بكرێت، تەنھا ئەوە ماوە كە بەیەكەوە لەسەرمێزی گفتوگۆ دانیشین، بۆ ئەوەی بەھەموومان چارەسەرو دۆخەكە بكەین".
به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه په‌یامی پاش په‌یامه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشیان جیاواز بوو، به‌ڵام گفتوگۆ و دانووستانیان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه،هه‌ر چه‌نده له په‌یامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه ئه‌وان پرۆژه‌یان ده‌بێت بۆ ئه‌و پرسه، به‌ڵام شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گؤران به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 راگه‌یاند" ئه‌وان چاوه‌ڕوانی پارتی ده‌كه‌ن بزانن چۆن په‌یامه‌كه‌ی بارزانی پراكتیزه ده‌كه‌ن و له سه‌ر ئه‌رزی واقیع چۆن پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
به‌ر له‌وه‌ی كاروانی شانده‌كه‌ی پارتی بگاته گردی زه‌رگه‌ته له سلێمانی" دوای رۆژێك له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كگرتوو له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه.
كوردستان 24 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به"شۆڕش حاجی" گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بوو له باره‌ی ئه‌و دیداره‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌كه‌یان و یه‌كگرتوو هیچ لێدوانێك بدات.
ته‌نها له میدیاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه نوسراوه" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوتوێ كراوه.
ئه‌و جوڵه سیاسییه‌ی ئێستا ده‌ستیپێكردووه، پاش په‌یامه‌كه‌ی بارزانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌ریچه‌یه‌كی نوێیه بۆ كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردبوو پێكه‌وه دابنیشن و چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ بدۆزنه‌وه و له‌سه‌ر بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌چێته‌وه لای حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه له‌و ده‌روازه‌یه بگه‌ڕێن كه دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی تێدا ده‌كرێته‌وه و سه‌ره‌نجام بگه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كێشه‌كان به لایه‌كدا بخه‌ن.