بافڵ تاڵه‌بانى: پێويسته بێ هيچ مه‌رجێكى پێشوه‌خته بچينه‌وه به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
بافڵ تاڵه‌بانى، وه‌ك ئه‌ندازيارى رێككه‌وتنى راده‌ستكردنى كه‌ركووك له لايه‌ن كه‌ناڵى فوراته‌وه چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدرا و له‌و ميانه‌يه‌دا رايگه‌ياند، به‌م زووانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌م و ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێينه‌وه بۆ به‌غدا و هه‌موو كێشه‌كانمان له‌به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
بافڵ تاڵه‌بانى له ميانى به‌رنامه‌ى به بوێرى (بجرأة) كه پێشكه‌شكاره‌كه وه‌ك ئه‌ندازيارى رێككه‌وتنى راده‌ستكردنى كه‌ركووك به هێزه عێراقييه‌كان ناساندى، گوتى: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ين بگه‌ڕێينه‌وه بۆ به‌غدا و كێشه‌كان له به‌غدا به تێگه‌يشتن و دانووستانێكى بنياتنه‌ر چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
گوتيشى: پێويسته حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات و له‌وێ كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: ناكرێت به مه‌رجى پێشوه‌خته‌وه دانووستان بكه‌ين و پێويسته به بێ هيچ مه‌رجێكى پێشوه‌خته بچينه گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى گوت: گرنگترين شت به لايه‌وه ئه‌وه‌يه گۆڕانكارى ريشه‌يى له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستاندا بكات و خه‌مى سه‌ره‌كى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا و وڵاتانى ده‌ره‌كى و دراوسێدا.
ئاشكراشيكرد، به‌م نزيكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى گوت: كه له به‌غدا له‌دايكبووه و بڕواى وايه ده‌بێت خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى بكات.
باسى ئه‌وه‌شى كرد، هه‌ندێك وشه‌ى عه‌ره‌بى ده‌زانم، به‌ڵام زاڵ نييم به‌سه‌ريدا بتوانم قسه‌ى پێ بكه‌م، چونكه به منداڵى رووم له وڵاتانى بيانى كردووه.
له به‌شێكى ديكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شيدا، بافڵ تاڵه‌بانى ستايشى به‌رهه‌م ساڵحى كرد و به كه‌سێكى گونجاوى له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ وه‌رگرتنى هه‌ر پۆستێكى سياسى و ئيدارى.
له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و جه‌يش، له سنووره‌كانى باشوور و رۆژئاواى كه‌ركووكه‌وه جووڵه‌يان پێكرا بۆ داگيركردنى شاره‌كه.
له به‌ره‌به‌يانێكى زوودا به هۆى رێككه‌وتنێكى نهێنى نێوان ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى يه‌كێتى و ميليشياكانى حه‌شد كه به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران ئه‌نجامدرابوو، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پاشه‌كشێيان پێكرا.
هاوكات هێزێكى دژه تيرۆرى سه‌ر به لاهور جه‌نگى هاوكارى ميليشياكانى حه‌شدى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌روازه سه‌ره‌كييه‌كانى كه‌ركووكه‌وه بێنه ناو شاره‌كه و خه‌ڵكى شاره‌كه ئاواره بكه‌ن.
به هۆى ئه‌و رووداوانه و مه‌ترسييه‌كانى كۆمه‌ڵكوژى هاووڵاتيانى شاره‌كه، به هه‌زاران هاووڵاتى كوردى نيشته‌جێى كه‌ركووك و خورماتوو و پردێ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريان ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێهێشت و ئاواره بوون.
له دواى شاڵاوه‌كانى راگواستنى كورد، كه رژێمى به‌عس ئه‌نجاميده‌دا، ئه‌وه يه‌كه‌مجاره كورد له كه‌ركووك ناچار بكرێت ره‌و بكات و ماڵ و حاڵى خۆى به‌جێبهێڵێت.
له ئێستادا ره‌وشى كه‌ركووك به قۆناغێكى مه‌ترسيداردا تێده‌په‌ڕێت و به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شد هاتوونه‌ته شاره‌كه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان تێيدا بمێننه‌وه و جێ‌گير بن، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ته‌عريب كردنه‌وه‌ى شاره‌كه.