نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/2/2018 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنگرەی کوێت داوای لە هەولێر و بەغدا کرد، پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
گوتیشی، بەشێک لە ئاوارەکان، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بۆیە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەبێت کاری لە پێشینەی حکومەتی عێراق بێت.
هاوكات فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەی کوێت لە گوتارێکدا داوای لە هەولێر و بەغدا کرد، پەیوەندییەکانی نێوانیان بەرەوپێشەوەببەن و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
گوتیشی، پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق کاریگەری زۆری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی لەو وڵاتە دەبێت.