تۆڵه‌كردنه‌وه ئاراسته‌ى سه‌ركه‌وتنى مووسڵ ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
له مووسڵه‌وه، زۆرتر له باس‌وخواسى سه‌ركه‌وتن و كۆتايهاتنى داعش باس له كرده‌وه تۆڵه‌ئه‌ستێنه‌كانى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى شاره‌كه و ره‌وشى مرۆيش تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت.
له ناو مووسڵدا ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى زۆرتر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، تۆڵه له‌و هاووڵاتيانه بكرێته‌وه، كه تۆمه‌تى داعشى بوونيان ده‌درێته پاڵ.
ئاسانترين رێگه بۆ كوشتن، تۆمه‌تباركردنى هاووڵاتييه‌كه به‌وه‌ى هاوكارى داعشى كردووه و ئيدى بێ هيچ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك چاره‌نووس و ژيانى ده‌كه‌وێته به‌ر تيغى سه‌ربڕه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى.
رۆژنامه‌ى ئێريش ئيندپێندنتى ئێرله‌ندى دوێنى يه‌كشه‌ممه بڵاويكرده‌وه، كه هه‌ندێك خه‌ڵك كه له سه‌رده‌مى داعشدا گيرۆده‌ى ره‌فتاره‌كانى داعش بوونه، ئێستا ده‌يانه‌وێت تۆڵه له‌و خێزانانه بكه‌نه‌وه كه يه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانيان په‌يوندى به داعشه‌وه هه‌بووه.
پزيشكێك له مووسڵه‌وه به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، زۆر به ئاسانى ده‌توانم كه‌سوكارى داعشه‌كان بناسمه‌وه كه دێن داواى چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وان تێرن و روومه‌تيان پڕه و خه‌ڵكه‌كه‌ى ديكه‌ش به گشتى له‌ڕولاوازن.
به‌ڵقيس ويلى، توێژه‌رێكى عێراقييه له رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ رايگه‌ياند، ژنان و منداڵان له‌گه‌ڵ كه‌سێكى نێرينه‌ى خێزانه‌كانيان ده‌يانه‌وێت رابكه‌ن، به‌ڵام به بێ هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ى يه‌كێكيان په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌بووه و ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ كوشتنيان.
راپۆرتى رۆژنامه‌كه سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه زۆرێك له پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك كريستيان و ئێزدى و شيعه ئاينزاكان له‌و بڕوايه‌دان كه سوننه‌كان هاوكار و پشتيوانى داعش بوونه و ئه‌وه‌ش ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ره‌وشى مووسڵ هاوشێوه‌ى ئه‌و گوند و ناوچه سوننه نشينانه‌ى ناوه‌ڕاستى عێراقه، كه به هۆى تۆمه‌تباركردنيان به په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ داعشدا رووبه‌ڕووى سزاى به كۆمه‌ڵ كراوونه‌ته‌وه.
به‌ڵقيس ويلى ده‌ڵێت: ئاواره سوننه‌كانى كه‌مپى خازر و حه‌سه‌ن شامى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ، شاهێدى رزگاركردنى ناوچه‌كانيانن، به‌ڵام رێگه‌يان پێ‌نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.