داعش له رێگای په‌لاماردانی سوپای سووریاوه هێزی خۆی ده‌رده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/4/2019، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "به‌هۆی چه‌ند هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سووریا و گرووپێكی چه‌كداری هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌د له ناوه‌ڕاستی سووریا، له ماوه‌ی دوو رۆژدا 35 سه‌ربازی سووریا كوژراون".
هه‌رچه‌نده چه‌كدارانی داعش مانگی رابردوو ناوچه‌ی باغۆزی نزیك سنووره‌كانی عێراقیان له ده‌ستدا كه به دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ناوده‌برا و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له بیابانه دووره‌ده‌سته‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته خۆیان حه‌شارداوه‌و ناوبه‌ناو كرده‌ی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
روانگه‌ی سووری كه ئۆفیسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له بریتانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانه‌ی داعش له دوو رۆژی رابردوو دژی سوپای سووریا ئه‌نجامیانداوه، به گه‌وره‌ترین كرده‌ی چه‌كداریی رێكخراوه‌كه داده‌نرێن له‌پاش له ده‌ستدانی باغۆز. له‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازیی سوپای سووریایان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "هێرشه سه‌خته‌كه له ناوچه‌ی ئه‌لكوم له باكووری شاری ته‌دمووری شوێنه‌واریی له بیابانه‌كان ئه‌نجامدراوه و چه‌كدارانی داعش 15 سه‌ربازی سووری و ئه‌ندامانی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان كوشتووه".
له په‌یامێكدا كه رۆژی 19/4/2019 چه‌كدارانی داعش له رێگه‌ی ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یان بڵاویانكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن: "له ناوچه‌ی سوخنه بۆسه‌یان بۆ هێزه‌كانی سوپای سووریا داناوه و له نیوان ته‌دموور و دێره‌زوور 20 سه‌ربازی سووری‌یان كوشتووه".
به‌ڵام پێگه و ئاژانسه فه‌رمییه‌كانی هه‌واڵ، هیچ راپۆرتێكیان له‌باره‌ی كوژران و برینداربوونی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا له میانی ئه‌و ھێرشانه‌دا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.