ئه‌ردۆغان حه‌شد به تیرۆریست وه‌سف ده‌كات و به‌غداش له ئه‌نقه‌ره نیگه‌رانه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، باڵیۆزی توركیای له به‌غدا بانگهێشت كردووه و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به لێدوانێكی سه‌رۆكی توركیا پێڕاگه‌یاندووه.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، حه‌شدی شه‌عبی عێراقی به رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌سفكردووه، ئه‌م لێدوانه‌ش نیگه‌رانی حكوومه‌تی عێراقی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، ره‌خنه‌شی له په‌رله‌مانی عێراق گرت، كه هاوكاری ئه‌و هێزه "خه‌سڵه‌ت تیرۆریستییه" ده‌كات.
له ماوه‌ی رابردوودا، حه‌شدی شه‌عبی، چه‌ند جارێك به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبار كرا، به‌تایبه‌تیش له مه‌یدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، له ناوچه سووننه نشینه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تیش مووسڵ و ئه‌نبار.