ویلایه‌تی بۆ تیلرسن: ئێمه مۆڵه‌تمان هه‌یه ئێوه بڕۆنه ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری باڵای رێبه‌ری ئێران، وه‌ڵامی ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: "هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ره‌وا و له‌سه‌ر داوای دیمه‌شق هاتوونه‌ته سووریا، ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته جێبهێڵن".
ئاژانسی هه‌وأڵی ئیسنای ئێرانی، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 14/2/2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه، راوێژكاره باڵاكه‌ی رێبه‌ری ئێران گوتوویه‌تی: "ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت هاتوونه‌ته سووریا و مۆڵه‌تی حكومه‌تی شه‌رعی ئه‌و ،ڵاته‌یان نییه له‌و وڵاته بكشێنه‌وه، نه‌ك ئێران".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئیرانبه‌هۆی بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی حكومه‌تی شه‌رعی سووریا هاتووه و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تیان نییه ده‌بێت ئه‌وانه بڕۆن".
پێشتر ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گوتبووی: "ده‌رباره‌ی بوونی ئێران له وڵاتانی سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و عێراق، تێڕوانینی ئه‌مریكا وه‌ك تێڕوانینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، ئێمه پێمانوایه بوونی ئێران له‌و ناوچانه‌دا ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان لێ ناكه‌وێته‌وه، جارێكی دیكه داوا له تاران ده‌كه‌ین هێزه‌كانی بكشێننه‌وه بۆ ئێران، ئه‌وه‌ش ئاراسته راسته‌كه‌یه بۆ داهاتوو".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا ده‌مێننه‌وه تا شكست به داعش ده‌هێنن و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جارێكی دیكه توانای گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه".