ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌يه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان

مەسرور بارزانی کەسێکی کارامەیە و لە گرنگی پاراستنی ئەمنیەتی خەڵکی تێدەگات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

جەعفەر مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا بە کوردستان24ى راگه‌ياند، ئەمریکا دەستی بە ناوەندگیری کردووە، لە نێوان هەولێر و بەغدا تا پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان.

هاوکات جەنەراڵ ئۆستن رێنفۆرس، فەرمانده‌ى فیرقەی 4ی مارێنز لە عێراق نه‌یشارده‌وه‌، کە پێویستە لەو پرسەدا هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن و پشتيوانى وڵاتەکەشی بۆ حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەو بابەتەدا دووپاتكرده‌وه‌.

گوتيشى: ئەمە یەکێکە لە ئەرکەکانی حکوومەتی داهاتووی هەرێم، مەسرور بارزانیش کەسێکی کارامەیە و لە گرنگی پاراستنی ئەمنیەتی خەڵکی تێدەگات، من بە شەوقەوە چاوەڕێی ئەوەم کار لەگەڵ ئەو و وەزیری داهاتووی پێشمەرگە و بەرپرسانی سەربازی ئەم ناوچەیە بکەم.

پێشتر چەند جارێک ئەوە پێشنیازکراوە کە هەولێر و هاوپەیمانان پێکەوە رۆڵیان لە پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی کەرکوک هەبێت، بەڵام رەتکردنەوەی ئەو داوایانە لەلایەن بەغداوە سەرەنجام بە خراپتربوونی دۆخی ئەو ناوچانە شکاوەتەوە و ئێستاش هەموو چاوەکان لەسەر عادل عەبدولمەهدین تا هەنگاوە هەڵەکانی عەبادی راستبکاتەوە.