له‌سه‌ر رێگه‌ى به‌غدا – كه‌ركووك بۆمبێك به پاسێكى پۆليسى ئيتيحاديدا ته‌قييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌غدا – كه‌ركووك ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و به‌هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى عێراق رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ پاسێك له‌سه‌ر رێگه‌ى به‌غدا – كه‌ركووك كراوه‌ته ئامانج و به هۆى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك دوو كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 15 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
سه‌يف به‌در، گوته‌بيژى وه‌زاره‌ته‌كه، روونيكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه له رێگه‌ى بۆمبى چێندراو روويداوه.
روونيشيكرده‌وه، ته‌رمى دوو كه‌سه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى و برينداره‌كانيش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوون.
تا ئێستا هيچ لايه‌نێك به‌رپرسيارێتى له ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
پێشتر سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى هه‌واڵى كوژرانى پۆليسێكى له رووداوى ته‌قينه‌وه‌ى پاسه‌كه‌دا راگه‌ياندبوو.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، ئه‌و پاسه، كارمه‌ندانى پۆليسى ئيتيحادى له شارى به‌غداوه گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك.