ئه‌مڕۆ شه‌ڕی ململانێكردنی ناسناوی خولی نایابی كوردستان گه‌رمتر ده‌بێت
ئه‌مڕۆ چوار یاریی له گه‌ڕی حه‌ڤده‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چن.
له ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی حه‌ڤده‌می خوله‌كه‌دا، زێره‌ڤانی له ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدا ده‌بێته میوانی هه‌ولێر، زێره‌ڤانی به بردنه‌وه له‌م یارییه هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌هاوێژێت و پێشه‌نگ له برایه‌تی وه‌رده‌گرێت كه ئه‌م یانه‌یه له‌م گه‌ڕدا پشووه.
له یارییه‌كی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و شێروانه له پێناو رزگاربوون له مه‌ترسی دابه‌زین له پیرمام ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌ندرێنیش له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ململانێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه میوانداری نه‌ورۆز ده‌كات.
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 9 یانه به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی سیروانی نوێی كه له ده‌ستپێكی خوله‌كه كشایه‌وه به فه‌رمی به دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك سزا درا، یانه‌كانی گازی باكوور و كه‌ركووك به‌هۆی دۆخی شاره‌كه‌یان به‌شداریكردن له خوله‌كه هه‌ڵپه‌سارد.