خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌فوان داده‌خه‌ن
k24 - هه‌ولێر:
هێشتا له پارێزگاكانی باشووری عێراق خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه ده‌ست میدیاكان كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ 12/8/2018 خۆپیشانده‌رانی پارێزگای به‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌روازه‌ی سه‌فوانی سنوورییان له‌گه‌ڵ كوه‌یت داخستووه‌و رێگه‌یان به بارهه‌ڵگره‌كان نه‌داوه تێپه‌ڕبن.
خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له 8ـی ته‌مووزی 2018 ده‌ستیپێكرد و فراوان بوو، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یش روویدا و ده‌یان خۆپیشانده‌ر و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كوژران و برینداربوون.
خۆپیشاندانه‌كانی باشووری عێراق به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و بێكاری و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و گه‌نده‌ڵییه‌وه په‌ره‌یان سه‌ندووه و هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی (به‌سره، موسه‌ننا، زیقار، میسان، دیوانیه، واست، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و بابل)ـی گرته‌وه، هه‌ر چه‌نده حكوومه‌تی عێراق به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی به‌شێك له داخوازییه‌كانی هاووڵاتیانی داوه، به‌ڵام خه‌ڵكی متمانه‌ی به به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت نه‌ماوه‌و و رۆژانه لێره و له‌وێ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه.