هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئه‌مه‌ریكی قەدەغەدەکرا

نرخەکەی گران دەبێت

K24- هه‌ولێر:

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق بڕیاریدا بە قەدەخەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو (دەعمکراوی ئەمەریکی) بۆ ناو بازاڕەكانی عێراق.

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد ، بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران رێگە نادرێت لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلە زیان بەركەوتوانەی لە ئەمەریكا و  كەنداو ھاوردەی عێراق دەكرێن داخڵی خاکی عێراق بکرێن.

بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی دەروازە سنوورییەکان، سەرجەم بازرگانان و دەروازە سنورییەكانی ئاگاداركردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە ، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ئەمریكاو كەنداو ھاوردەی عێراق دەکرێن، بەشێكی زۆریان كەڵكی لێخوڕینیان نەماوەو لە ئەنجامی پێكدادانێكی سوك زیان بە شۆفێرو سەرنیشینەكانی دەگات.

بەڵام بازرگانانی هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە، ئەو تۆمەتە رەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەو بڕیارە سوودی بۆ کەس نییە.

 H.J