مەحموود سەنگاوی: چەكدارانی داعش لە جەلەولا دەسوڕێنەوە

"زیاتر لە 2 ھەزار ھاووڵاتی كورد كوژراوە"
kurdistan24.net

K24 - گەرمیان

مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر ھۆکاری تیرۆرکردنی زیاتر 2 ھەزار ھاووڵاتی کورد لە دوای ساڵی 2003وە لەناوچەکانی دووزو قەرەتەپە و مەندەلی و سەعدیە، ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، ئەوانەی لەگەڵ داعش شەڕی پێشمەرگەیان دەكرد ئێستا لەگەڵ عه‌سائيبى ئه‌هلی حه‌قن و لە جەلەولا دەسوڕێنەوە.

مەحموود سەنگاوی، بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو چەكدارانەی داعش كە لە جەلەولا و سەعدیە و ناوچەكانی دیكەی گەرمیان، دژی ھێزی پێشمەرگە شەڕیان دەكرد، ئێستا عه‌سائيبى ئه‌هلی حه‌قن لە جەلەولا دەسوڕێنەوە".

گوتیشی: "لە ساڵی 2003وە تا ئێستا لە خورماتووەوە تا دەگاتە مەندەلی، زیاتر لە 2 ھەزار كورد كوژراوە، جارێك بەناوی قاعیدە و جارێك بەناوی ئەنسارو سوننە و جارێكی دیكەش بەناوی داعشەوە ھێرش كراوەتە سەر ناوچەكە، ئێستا جگە لە داعش وەك رێكخراوێكی توندڕەو، شوڤێنییەكان بەشدارن لە تێكدانی دۆخەكە و دەیانەوێت بەناوی ئیسلامەوە بێن ناوچەكان داگیر بكەن".

ھ.م