وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: هانی عه‌بادیم داوه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی هه‌ولێر قه‌بوڵ بكات
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، واشنتن زۆر نیگه‌رانه له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه و گوتیشی كه ئه‌مریكا دڵگرانه به‌وه‌ی كه به‌غدا و هه‌ولێر نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه.
رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له جنێڤ رایگه‌یاند، هانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی داوه كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی هه‌ولێر قه‌بوڵ بكات و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌نه‌وه.
رێكس تیله‌رسن ده‌ڵێت: "پێویسته عێراق بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و ئه‌و توانایه په‌یدا بكات كه رووبه‌رووی هه‌ژموونی ئێران ببێته‌وه ".