"به‌غدادی ماوه"
K24 هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "القدس العربي"، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش تا ئێستا له ژیاندا ماوه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا په‌یوه‌ندیكردنی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی داعش به به‌غدادییه‌وه ئاسته‌نگی زۆری بۆ درووست بووه".
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌و ناوچه‌یه كردووه كه ئه‌گه‌ری زۆره ئێستا به‌غدادی تێدابێ و نووسیوویه‌تی "به‌غدادی زیندووه و له گونده‌واری دێرئه‌لزۆر ده‌ژی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌م دواییانه‌دا ئاماژه‌یان به كوشتنی ده‌كرد، دوورن له راستی و له‌گه‌ڵ كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه تێكه‌ڵكراوه كه پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له سنووری عێراق و سووریا كوژرابوو".
قودسی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت "گریمانه‌ی ئه‌وه زۆره كه به‌غدادی له گونده‌كانی ئه‌لبوكه‌مال و مه‌یادین له گونده‌واری دێرئه‌لزۆر له ناو خاكی سووریا له نزیك سنووری عێراق سووریا خۆی حه‌شاردابێ، ئه‌وێش ناوچه‌یه‌كه كه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانی داعش كه له شه‌ڕه‌كاندا هه‌ڵاتوون، یان كشاونه‌ته‌وه، ئێستا له‌و ناوچانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی زۆرێك له شار و ناوچه‌كانیان له عێراق و سووریا له ده‌ستدا.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت "تا ئێستا به‌غدادی رۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له سه‌ركردایه‌تیكردنی داعش، هه‌ر چه‌نده كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه و په‌یوه‌ندیكردنیان به رێبه‌ره‌كه‌یانه‌وه زۆر قورس بووه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی زۆر له‌سه‌ر كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی باڵای رێكخراوه‌كه بڵاوكرایه‌وه كه عیراقی بوون و زۆر له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی نزیك بوون، ئه‌وانیش "ئه‌یاد ئه‌لقه‌رگولی" كه له مووسڵ كوژراو "ئه‌یاد جومه‌یلی" بوون كه تا ئێستا هه‌واڵی كوژرانی ئه‌یاد پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده دوو جار حكومه‌تی عێراقی هه‌واڵی كوژرانی جومه‌یلی راگه‌یاندبوو".