به‌غدا 3 سیناریۆی بۆ ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم پیشنیازكردووه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24, به‌غدا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه مووچه‌كان له رێگای خۆیه‌وه بنێرێت و بۆ ئەم مەبەستەش سێ سیناریۆی پێشنیاز كردووه, ھەروەھا بڕیاریشە رۆژی یەكشەممە لێژنەیەك لە بەغداوە بۆ وردبینیكردنی ژمارەی فەرمانبەران و چۆنییەتی دابەشكردنی مووچە سەردانی كوردستان بكەن.
سه‌ره‌ڕای نزیكبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له یه‌كتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گوشاره نێوده‌وڵه‌تيیه‌ی كه له‌سه‌ر به‌غدا هه‌یه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكاریی و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ره، به‌غدا به مه‌رج ئاماده‌یه ته‌نانه‌ت مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش بنێرێت.
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌غدا 3 رێگای وه‌كو 3 سیناریۆ دیاریكردووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی سه‌رپشك كردووه له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان.
سیناریۆی یه‌كه‌م
به‌غدا له‌رێی بانكه‌كانی خۆیه‌وه راسته‌وخۆ مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، گرفتی ئه‌و رێگایه‌ش كه‌می بانكه‌كانی سه‌ر به به‌غدایه له هه‌رێمی كوردستان.
سیناریۆی دووه‌م
به‌غدا له‌رێی پارێزگاكانه‌وه مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، ئه‌مه‌ش گرفتی یاسایی هه‌یه و ده‌بێت به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستاندا بكات نه‌ك پارێزگاكان.
سیناریۆی سێيه‌م
به‌غدا له‌رێی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه له كوردستان مووچه دابه‌شده‌كات، ئه‌وه‌شیان رێگایه‌كی دژواره، چونكه دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ی كوردستان به كاری چه‌ند لێژنه‌یه‌ك به ئاسانی جێبه‌جێ نابێت.
هاوكات تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه كه مۆڵه‌تی بێمووچه بوون یاخود حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی ئاماده نه‌بووه بایۆمه‌ترییان بۆ بكات روونیش نيیه داخۆ ئه‌وان ده‌توانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن یاخود ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ن.