میشێل ئۆباما هێرش دەکاتە سەر دۆناڵد ترەمپ

"وەکو باوکێکی جیا بووەوە لە هاوسەرەکەی ئەمەریکای نەخۆش خستووە"

K24 – هه‌ولێر:

میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا وەکو باوکێکی جیابووەوە لە هاوسەرەکەی وایە.

لە لێدوانێکی بۆ هەزاران هاووڵاتی لە شاری لەندەن، هاوسەری باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا هێرشیکردە سەر دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاند: "ئەمەریکا بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت".

راشیگەیاند: "کاتێک دەچی پشووەکانی کۆتایی هەفتە لەگەڵ باوکێکی جیابووەوە بەسەر دەبەیت رەنگە وا هەست بکەیت کە خۆش دەبێت، بەڵام لە راستیدا نەخۆش دەکەویت. ئەمەریکاش ئێستا لەگەڵ باوکێکی جیابووەوە گوزەران دەکات".

لە گفتووگۆیەکی دیکەیدا لەگەڵ پێشکەشکاری ناوداری ئەمەریکا، ستیفن کۆڵبێرت، میشێل زیاتر هێرشیکرە سەر سەرۆکی ئەمەریکا و رایگەیاند: "سەرۆکایەتی ئەوە ناگۆڕێت کە تۆ کێیت، بەڵکو ئاشکرای دەکات کە تۆ بەڕاستی کێیت".

گووتیشی: "سەرۆکایەتی وەکو مەلەکردن لە دەریایەکدا وایە کە شەپۆلی بەهێزی هەبێت، ئەگەر مەلەزانێکی باش نەبی، لەناوەڕاستی دەریاکە فێر نابیت".

ترەمپ هەندێکجار رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە کەسێکی رەگەز پەرستە و لە لێدوانێکیشی بەرامبەر بە باراک ئۆباما رایگەیاندبوو، باراک تەنانەت لە ئەمەریکاش لە دایک نەبووە.

Metro

H.J